بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سەیید عەباس موسەوی» وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر سەقام و پاوەجێیی وڵاتی دۆست و برای لوبنان، جەختی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر پێویستیی یەکگرتن، ھاوپشتی و ھاودڵیی تەواوی ئەتن و پارت و کەسایەتییەکانی لوبنان بە مەبەستی پاراستنی سەقام و ئاسایشتی ئەم وڵاتەو وڵامدانەوەی داخوازییە ڕەواکانی خەڵکی لوبنان لە کەشێکی ھێوردا پێ دادەگرێت.
«سەعد حەریری» سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕۆژی سێ شەممە لە سیانزەھەمین ڕۆژی ناڕەزامەندی دەربڕینەکانی جەماوەری ئەم وڵاتە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وازھێنانی خۆی و دەوڵەتەکەی ڕاگەیاند.
حەریری کە بۆ دووھەمین جار لە کاتی دەست پێ بوونی ناڕەزامەندییەکان لە لوبنان بۆ ناڕەزایان قسەی دەکرد، وتی: بە چەقبەستوویی گەییشتووەو نامەی کشانەوەی خۆی ڕادەستی «میشێل عەون»ی سەرۆک کۆمار دەکات.
عەرەبستانی سەعودی پێشتر ڕایگەیاند بوو کە لە کشانەوەی سەعد حەریری پشتیوانی دەکات.
بەڵام سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای نەیارەتی کردن لەگەڵ کشانەوەی حەریری لە سەر پێویستیی ئەرکناسیی بەرپرسانی لوبنانی لە ئاستی خەڵکدا پێی داگرتبوو.
لوبنان لە ١٧ی ئۆکتۆبەرەوە ھەتا ئێستا خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەوشتی باج و قەیرانی ئابووری بەخۆیەوە دەبینێت .
بێکاری، دەستکورتیی ئابووری، کەڵەکە بوونی قەرزی دەوڵەت و بە تایبەت بارستایی لەڕادەبەدەری گەندەڵی دەشێ وەک چوار ھۆکاری سەرەکیی ناڕەزامەندییەکانی لوبنان دەستنیشان بکرێت. ئاستی بێکاری لەنێو کەسانی ژێر ٣٥ ساڵی لوبنانی نزیکەی لەسەدا ٣٧ـە. ئەم ڕادەیەی بێکاری تەشەنە سەندنی ھەژاری و دەستکورتیی لە لوبناندا بەدواوە بووە .
دەوڵەتی لوبنان بە ٨٦ ملیارد دۆلار قەرز، لەو دەوڵەتە ھەرە قەرزارانەی جیھان دێتە ئەژمار لە چاو بارستایی و ئاستی ئابووریی ئەم وڵاتە. بارستایی ئەم قەرزانە بە قەدەر یەک و نیو ھێندەی تکێڕای بەرھەمھێنانی ناڕەبەقی ساڵانەی لوبنانە.
........
340